هەموو رۆژێک لە پەنجەرەیەکی نەخۆشخانەکە سەیری دایکی دەکرد تا گیانی لەدەستدا

دایکی تووشی کۆرۆنا بوو و ئەویش بە نایاسایی دەچووە نەخۆشخانەکەی

K24- هەولێر:

کوڕێک لە فەڵەستین، هەموو رۆژێک بەسەر دیواری نەخۆشخانەیەک سەردەکەوێت تاوەکو لە پەنجەرەیەکی نەخۆشخانەکە، سەیری دایکی بکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی تەندروستی تێکداوە.

جیهاد ئەلسوایتی رێگای نادرێت سەردانی دایکی بکات چونکە تووشی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەی هێبرۆن خەوێنراوە، بەڵام ئەو کوڕە بەسەر دیوار و پەنجەرەی نەخۆشخانەکە هەموو رۆژێک سەردەکەوێت تاوەکو بێبەش نەبێت لە دیداری دایکی.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، دایکی ئەو کوڕە  بە ناوی رەسما سالێما،  بەهۆی تووندی نەخۆشییەکەی، کۆچی دوایی کردووە.

ئەو کوڕە 15 ساڵ لەمەوبەر باوکی کۆچی دوایی کردووە و بچووکترین منداڵی خێزانەکەیەتی.