ترەمپ چاوی لە کڕینەوەی تیکتۆکە و 75 ڕۆژی دیکە کارکردنیشی درێژکردەوە

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە کڕینەوەی تیکتۆک هەنگاوی باشیان ناوە و هیواشی خواست لەگەڵ چین بگەنە ڕێککەتن بۆ ئەوەی لە داخستنی بپارێزن بۆ ئەمەش 75 ڕۆژی دیکە بڕیاری داخستنی درێژکردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەینی 4ـی نیسانی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'سۆشیاڵ تروس' نووسیویەتی: تیمەکەم بە جیددی کار لەسەر کڕینەوە تیکۆک دەکەن بەرەو پێشچوونێكی باشیش لە ڕێککەوتنەکە هەبووە بۆ ئەوەی لە داخستن بپارێزن.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی جێبەجێکردنی پرۆسەی کڕینەوەی تیکتۆک دوور و درێژە و کاری زۆری دەوێت، بڕیارمدا کارکردنی تیکتۆک بۆ 75 ڕۆژی دیکە درێژ بکەمەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی: بە باوەڕێکی بەهێزەوە کار لەسەر کڕینەوە ئەو تۆڕە کۆمەڵاتییە دەکەین، سەرەڕای ئەوەی دەزانین، کە چین بەهۆی بڕیاری سەپاندی باجی گومرگی نیگەران بوونە، بەڵام ئەو باجانە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و چین گرنگن.

گوتیشی: سەپاندنی باجی گومرگی بەهێزترین ئامرازی ئابوورییە و بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەکەمان، کە زۆر گرنگە.

لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردووتەوە کە دەیانەوێت لەگەڵ چین لەسەر کڕینەوەی تیکتۆک بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی دانەخرێت.

پێشتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کانوونی دووەمی 2025 ماوەی داخستنی تیکتۆکی بۆ 5ـی نیسانی 2025 درێژکردبووە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment