سوپای ئیسرائیل چەند شارێكی باکووری غەززەی کۆنترۆڵ کرد
سوپای ئیسرائیل ئۆپهراسیۆنە سهربازییهكانی بۆ سهر كهرتی غهززه فراوانتر کردووە و دوای کۆنترۆڵکردنی چەند شارێک لە باشووری کەرتهكه، ئەمڕۆ چەند شارێکی باکووری غەززهی کۆنترۆڵ کرد.
هەینی 4ـی نیسانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیهنراوێکدا ئاماژەی بهوه كرد، هێزەکانیان بەرەوە باکووری غەززە بەڕێکەوتوون و بەشێکی زۆری ناوچەکانی دەورووبەری کەرتەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
هەروەها لە ڕاگەیهنراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، سەربازەکان ئۆپەراسیۆنەکیان لە گەرەکی شوجاعییە و چەند گەڕەکێکی دیكهی باکووری غەززە دەست پێ کردووە و ڕێگەیان بە هاووڵاتییان داوە بە چەند ڕێرەوێکی دیاری کراوە ئەو شارانە بە جێ بهێڵێن.
ئەمەش دوای ئەو دێت کە سوپای ئیسرائیل پلانی کۆنترۆڵکردنی باشووری غەززەی ڕاگەیاند و داوای لە هاووڵاتیان کرد شارەکانییان چۆڵ بکەن.
هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل چووهتە نێو شارەکان، سەدان هاووڵاتیی پێشوەختە شارەکانی باکووری غەززەیان بەجێهێشتووە.
دوای شکستهێنانی دانوستانەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل لە 18ـی ئادار هێرشەکانی بۆ سەر ئەو کەرتە دەست پێ کردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەو بارەوه ڕایگەیاندووە، نزیکەی 280 هەزار کەس ئاوارە بوونە.