ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کۆگایەکی تایبەت بە پێداویستیی پزیشکی لە غەززە
هاوبهندیی جیهانیی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردووتە سەر کۆگایەکی تایبەت بە پێداویستیی پزیشکی لە کەرتی غەززە؛ سکرتێری گشتیی ڕیکخراوەکەش ڕایگەیاند، تاوانێکی ترسناکە دژی خەڵکی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان.
شەممە، 5ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی سعوودیە (SPA) لەسەر زاری هاوبهندیی جیهانیی ئیسلامی ڕایانگەیاند، سوپای ئیسرائیل کۆگایەکی هاوکارییەکانی سعوودییەیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح بۆمباران کردووە کە پێداویستیی پزیشکی بۆ تیمارکردنی بریندارەکانی تێدا بووە.
محەممەد عەبدولکەریم عیسا، سکرتێری گشتی هاوبهندیی جیهانیی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەمە تاوانێکی ترسناکە دژی خەڵکی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان، ئەمەش پێشێکارییەکی ئاشکرایە لە بەرانبەر یاسا نێودەوڵەتی و مرۆیییەکان.
هاوکات هاوبهندیی جیهانیی ئیسلامی هیڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی دار ئهرقهم سهركۆنه دەکات کە بەهۆیەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.
داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئەم کردەوانەی ئیسرائیل بە تاوانی جەنگ بنساێنێت.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بە توندی ئیدانەی ئیسرائیل دەکات بۆ پهرهسهندنی هێرشەکانی بۆ سەر هاووڵاتیانی فەڵەستینی و کەرتی غەززە و بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی.
هەروەها جەختیشی کردووتەوە، نەبوونی میکانزمێک بۆ لێپرسینەوە لە ئیسرائیل، ڕێگەی خۆشکەر بووە بۆ ئەوهی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لە پێشێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
دوای شکستهێنانی دانوستانەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل لە 18ـی ئادار هێرشەکانی بۆ سەر ئەو کەرتە دەست پێ کردەوە.