ماكرۆن بەشداریی له لووتکەی قاهیرەی تایبەت بە غەززە دەکات
کۆشکی ئێلیزێ ڕایگەیاند، سەرۆکی فەرهنسا دەچێتە میسر و بەشداریی لووتکەی قاهیرەی تایبەت بە کەرتی غەززە دەکات؛ گوتەبێژی سەرۆکایەتیی میسریش ڕایگەیاند سەرۆکی فەرهنسا و میسر لەو بارەیەوە به تەلەفۆن قسهیان کرد.
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرنسا (ئێلیزێ) ڕایگەیاندووە، ئیمناوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرنسا ڕۆژی سێشەممە 8ـی نسانی 2025، لەباری نوێترین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی میسر دەکات و بەشداریی لە لووتکەیەكی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە دەکات.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە، سەرۆکی فەرهنسا لە سەردانەکەیدا دەچێتە بەندەری میسر و شاری عەریش کە 50 کیلۆمەتەر له کەرتی غەززە دووره.
ئێلیزێ ئاماژەشی داوە، سەرۆکی فەرهنسا لەگەڵ کارمەندانی هاوکارییە مرۆیی و ئەمنییەکان کۆ دەبێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاگربەستەکە.
هاوکات محەممەد شناوی، گوتەبێژی سەرۆکایەتی میسر، شەممە 5ـی نیسانی 2025 ڕایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرهنسا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و ههردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان کردووە.
به گوتهی محەممەد شناوی هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی ماکرۆن بۆ میسر و دۆخی غەززە کردووە.
بریارە لە 7 و 8ـی نیسانی 2025 لە قاهیرە لووتکەیەک تایبەت بە دۆخی غەززە و دواین پێشهاتەکانی و ئاگربەست لەو کەرتە بە ئامادەبوونی ماكرۆن و شا عهبدوڵڵا، شای ئوردن بەڕێوەبچێت.