کەشناسیی هەرێم: سبەی تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچەکانی بادینان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و دەڵێت: پێشبینی دەکرێت سبەی تاوەباران و هەورە بروسکە ناوچەکانی بادینان بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 7-4-2025، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا بێت، هەروەها خێرایی با 10 تا 20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

ئاماژەی بەوەش دا، پیشبینی دەکرێت، کەشی سبەینێ سێشەممە، 8-4-2025، ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەوردا بێت، لەکاتەکانی بەیانی تاوە باران و بروسکە لەهەندی لەناوچەکانی بادینیان و سنووری قەزای ئاکرێ تاکو ناوچە سنووریەکانی باکوور دەگرێتەوە. هەروەها پێشبینی ژمارەیەکی زۆر هەورەبروسکە لەم ناوچانە دەکرێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە بڕێکی کەمی باران بە پچڕپچڕی هەندی لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ،کەمێک نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :28 پلەی سیلیزی

 
 
Fly Erbil Advertisment