حکوومەت ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیاند
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی ڕاگەیاند.
سێشەممە، 08-04-2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر و ئازادکردنی عێراق، سبەینێ چوارشەممە، 9ی 4ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، دووسبەی پێنجشەممە، 10ی 4ی 2025 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەكاتەوە.
سبەینێ چوارشەممە، 09-04-2025، 22 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس بە سەرۆکایەتیی سەددام حوسێن تێ دەپەڕێت.