به فه‌رمی، یه‌كه‌مین یانه دژی پاڵه‌وانبوونی یانه‌ی نه‌ورۆز هاته‌ده‌نگ
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ته‌واو ناكرێت و كاردانه‌وه‌ی توندی لێكهوتهوه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی 8 ئه‌ندام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی چاره‌نووسی خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام دا و به كۆی ده‌نگی پێنج ئه‌ندام بڕیاردرا یانه‌ی نه‌ورۆز بكرێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و هیچ یانه‌یه‌كیش دانه‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه و ناڕه‌زاییه‌كی توندی لێكهوتهوه، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بڕیاره‌كه به نادادپه‌روه‌رانه ده‌زانن.
خوله‌كه ته‌واو ناكرێت و نه‌ورۆز كرایه پاڵه‌وان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2020، به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی 8 ئه‌ندام ئه‌نجام درا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 5 ئه‌ندام بڕیاریاندا یانه‌ی نه‌ورۆز بكرێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.
هادی کەریم، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان تەواو ناکرێت، نەورۆز بە پاڵەوانی خولەکە و برایەتی بە پلەی دووەم هەژمار دەکرێن.
كاردانه‌وه و ناڕه‌زاییه‌كان
سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند بڕیاره‌كه تاكلایه‌نه و نایاساییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پاڵه‌وانبوونی نه‌ورۆز قبوڵ ناكرێت.
سه‌لام حوسێن گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی و ئه‌ندامێكی دیكه‌ش ئاماده‌نه‌بووه، پێویسته ڕای ئه‌وانیش وه‌ربگیردرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی روویداوه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌لام حوسێن ده‌شڵێت: ئێمە بە هیچ جۆرێک لەگەڵیدانین و پەسندمان نەکردووە و بەپێی ڕینماییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و کوراسی ساڵانە، بەهیچ جۆرێک هیچ بڕیارێکی لەو جۆرەمان نییە کە لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی خولێک یانەیەک بکرێتە پاڵەوان، گوتیشی ئەمە بڕیاری کۆتایی نیەو لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری یانەکان دەکەین و بڕیاری پێویست دەدەین.
یانه‌ی نه‌ورۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
یانه‌ی نه‌ورۆز به بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا پیرۆزبایی له هانده‌ران ده‌كه‌ن و هه‌وادارانیان ده‌كه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ناڕه‌زاییه
نیهاد عادل جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره تاكلایه‌نه و نادادپه‌روه‌رانه، ده‌شڵێت: به‌چی حه‌ق و مافێك یانه‌ی نهوزرۆ ده‌كرێته پاڵه‌وان، له كاتێكدا ئێمه وه‌كو ئه‌وان خاڵمان هه‌یه و یارییه‌كمان كهمتركردووه و له هیچ ڕێنماییه‌كی فیدراسیۆن رێگه به پاڵه‌وانبوونی یانه‌ی نه‌ورۆز نادات، بۆیه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
دوایین ریزبه‌ندی خوله‌كه چۆن بوو؟
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان پێش 4 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له دوای گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌م وه‌ستا، یانه‌كانی نه‌ورۆز، برایه‌تی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 26 خاڵ بوون پله‌كانی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ندیان گرتبوو، سیروانی نوێ نزیكترین ركابه‌ریان بوو خاوه‌نی 25 خاڵ بوو له پله‌ی چواره‌م، یانه‌ی هه‌ولێریش به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له پێنجه‌م ده‌هات.