ڕاپەرین.. ناوی سەدان فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە
ناوی سەدان فەرمانبەری دیکە لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین گەڕایەوە و پێشووتریش ناوی 10هەزار فەرمانبەری دیکە لەو سنوورە گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی ڕاپەرین بڵاوی کردەوە، لە قۆناغی یەکەمدا ناوی 400 فەرمانبەری سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند قۆناغی داهاتوودا ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی دیکە دەگەڕێتەوە.
پێشووتریش ڕێباز پیرۆت، بەڕێوهبەری گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەرین بەوەکالەت بەکوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
لە 27ـی ئاداری 2024، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.