بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی گۆڵپارێزێكی به‌دوای خۆیدا هێنا
"گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانم ئه‌وه بوو له 2016 یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدام جێهێشت"
دوای ئه‌وه‌ی 5 ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریان دا خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو نه‌كرێت، یه‌كێك له دیارترین گۆڵپارێزه‌كانی كوردستان هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: ئه‌م بڕیاره به زیان به‌سه‌ر وه‌رزشوانان دا ده‌شكێته‌وه و یانه‌كان زیاتر زوڵم له یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن.
بڕیارێكی سه‌یری دا
رێباز یوونس گۆڵپارێزی یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك بڕیاری دا خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی كوردستان كه له 2015 وه‌ریگرتووه بیفرۆشێت، نووسیویه‌تی: به دوای كڕیارێكدا ده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ده‌ستكێشه‌كه‌م لێ بكڕن.
رێباز یوونس پێشتر گۆڵپارێزی یانه‌كانی ئاڵتون كۆپری، نه‌ورۆز، برایه‌تی، گاره و زاخۆ بووه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: هۆكاری هه‌ڕاجكردنی ئه‌و خه‌ڵاته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیچ ئومێدكم به وه‌رزشی كوردستان نه‌ماوه، یانه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان زوڵم له یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن.
رێباز ده‌شڵێت: ژیان و بژێوی ئێمه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانه، ئه‌گه‌ر خوله‌كان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ته‌واو نه‌كرێت وه‌رزشوانان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، من مووچه‌ی 3 مانگم لای یانه‌ی دهۆكه، ئه‌وان ئاماده‌نین مووچه‌كه‌م بده‌نێ تا خوله‌كه ده‌ستپێنه‌كاته‌وه، بۆیه بڕیاری ته‌واونه‌كردنی خولی ئه‌مساڵ بۆ وه‌رزشوانان هه‌واڵێكی تراژیدیا و ناخۆش بوو.
رێباز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌مجۆره بڕیارانه‌ی به‌رپرسانی وه‌رزشی و خراپی مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی یانه‌كان وایكردووه كه زۆربه‌ی یاریزانه باشه‌كان هه‌وڵبده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان یاری بكه‌ن و به‌ره‌و یانه‌كانی به‌غدا و خوارووی ناوه‌راستی عێراق كۆچ بكه‌ن.
رێباز گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی ئاشكرا ده‌كات
رێباز یوونس به‌وپه‌ڕی خه‌مناكییه‌وه به كوردستان24ـی رایگه‌یاند كه له زۆربه‌ی یانه‌كان زوڵمیان لێكردووه، ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت له پاڵه‌وانێتی كۆنیفای 2016 ناوی من له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، دوای دوو كاتژمێر ناوه‌كه‌ی منیان سڕییه‌وه و یه‌كێكی دیكه‌یان زیاد كرد.
رێباز گوتیشی: گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی من ئه‌وه بوو كه دوای 6 مانگ یاریكردن بۆ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئه‌و یانه‌یه‌م جێهێشت.
