لە ئەنجامی شەڕێکی عەشایەری 15 کەس کوژران و بریندار بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی عەشایەری لە شارۆچکەی خورماتوو، 15 کەس کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆیی عێراقی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو دوای ناکۆکی و کێشەی نێوان دوو هۆز، شەڕێکی توندی عەشایەری لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین ڕووی دا، لە شەڕەکەدا چەکی جۆراوجۆریان بەکار هێناوە و لەئەنجامدا سێ کەس کوژراون و 12ـی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، هەروەها تەرمەکانیان گواستووەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment