نرخی هێلکە لە ئەمەریکا بەرزبووەوە

نرخی هێلکە لە ئەمەریکا بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاست و بۆ هەر هێلکەیەک نرخ گەیشتووەتە 6.23 دۆلار.

دوایین بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە گرفتی بۆ بازرگانان دروست کردووە و ڕێژەیەکی زۆریان پێ نەگات. هەروەها بەهۆی جەژنی ئیستەر کە 20 ئەم مانگەیە خواست لەسەر هێلکە لە ئەمەریکا زۆر بووە.

جادا تۆمسون، پسپۆڕی ئابووریی کشتوکاڵی زانکۆی ئارکانساس ڕایگەیاند "نرخی هێلکە بە کۆ تا ناوەڕاستی مانگی ئادار دانەبەزیوە، بۆیە تێکڕای نرخ بۆ مانگەکە وەک خۆی بووە."

بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە مانگەکانی یەک و دوو دادەنرێت، دوای ئەوەی زیاتر لە 30 ملیۆن مریشکی هێلکەدەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کوژران. هەروەها لە مانگی ئاداردا تەنیا 2.1 ملیۆن باڵندە کوژراون.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی ئاماری کار لە ئەمەریکا، نرخی هێلکە لە مانگی شوباتدا گەیشتە 5.90 دۆلار، لە مانگی یەکیشدا، بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە 4.95 دۆلار بوو بۆ هەر هێلکەیەک.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment