سەرۆکی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ هەینی 11ـی نیسانی 2025، سەرۆکی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕووسیا کۆدەبنەوە.
پێگەی ئاکسیۆس بڵاویکردووەتەوە؛ ئەمڕۆ هەینی، ستیف ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بەرەو ڕووسیا بەڕێدەکەوێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا.
ئەمە دووەم کۆبوونەوەی نێوانیانە و پرسی سەرەکیشیان ئاگربەستی ئۆکرانیایە لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی ئەمەریکی لە ڕووسیا کە بە تۆمەتی جیاواز زیندانیکراون.
پێشتر ڕووسیا پێشنیازێکی ئاگربەستی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە ئۆکرانیا ڕەتکردەوە.