مەرجە نوێکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بڵاوکرانەوە
لەمەودوا تەنها رێگا بەم ئۆتۆمبێلانە دەدرێن بێنە ناوەوەی هەرێم
K24- هەولێر:
وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهرجه نوێیهكانی هاوردهكردنی ئۆتۆمبێلی لهدهرهوهی وڵات بڵاوكردهوه.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی سەلامەتیان تێدا نییە رێگای هاتنە ژوورەوەیان پێنادرێت.
مەرجەکان:
ئۆتۆمبێل دەبێت لانی کەم دوو ئێرباگ و سیستمی ئەی بی ئێسی هەبێت.
دەبێت بڕوانامەی ئەو کۆمپانیایەی بۆ بکرێت کە لە دەروازە سنوورییەکان کار دەکات.
ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت لانی کەم 40 ساڵ بەسەر تەمەنیدا تێپەڕبووبێت و کڕین و فرۆشتنی پێوەناکرێت
هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل، تەنها لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی دەبێت.
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی قەڵغان (درع) تەنها لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیەوە.
ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و هایجین، بە رسووماتی چوار بستۆن تۆمار دەکرێن.
هەڵەی مەنەفێست، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی چارەسەر دەکرێت.
مەرج نییە ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵ و پیشەسازی ئێرباگی هەبێت.
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت کلین تایتڵ بێت، ژێر ئاوکەوتوو و سووتا و بڕاوە نەبێت. دەبێت ئەیرباگەکانی کار بکەن. ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئەمەریکا، کەنەدا و مەکسیک دێن، دەبێت پشکنینی (ئۆ ئێس ئۆ)ـیان هەبێت و کار فاکسیان بۆ بکرێت.