تاجیکستان.. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر تۆمار کرا

لە تاجیکستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلەی ڕیختەر تۆمار کرا.

ناوەندیی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست بوومەلەرزەیەکی لە تاجیکستان بە گوڕی 6.4 پلەی ڕیختەر تۆمار کرد.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:24 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، بووە زیاتر لە 170 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری خوجاند ڕووی دا کە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 198 هەزار کەسە.

قووڵایی ناوەندیی بوومەلەرزەکە 16  کیلۆمەتر بووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانە گیانی و  ماڵییەکان بەدەست نەگەیشتووە.