به ڤیدیۆ، كچه یاریزانێكی كورد په‌یوه‌ندی به وێستهام یونایتد كرد
"كه‌سانێك له خێزانه‌كه‌م رێگریان لێكردم، به‌ڵام من بۆ تۆپی پێ له دایكبوومه"
كچه كوردێكی دانیشتووی سوید به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی وێست هام یونایتدی ئینگلیزیه‌وه كرد.
نور مسته‌فا كه كچه كوردێكی له‌دایكبووی سویده به فه‌رمی له یانه‌ی ئێسكیل ستونای سویدیه‌وه روویكرده ئینگڵاند و گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وێست هام واژۆ كرد و یانه ئینگلیزیه‌كه به‌خێرهاتنی ئه‌م یاریزانه كورده‌ی كردووه.
نور مسته‌فای هه‌ژده ساڵان ده‌بێته پێنجه‌م گرێبه‌ستی یانه ئینگلیزیه‌كه بۆ وه‌رزی نوێی باركلیز، كه ئه‌م كچه كورده هاوكات یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوید ده‌كات.
مات بێرد راهێنه‌ری خانمانی وێست هام یونایتد ستایشی نور مسته‌فا ده‌كات و پێیوایه ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كان و داهاتوویه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نور مسته‌فا ده‌ڵێت شانازیه كه له‌مه‌ودا یاریی بۆ یانه‌ی وێست هام ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه نور ده‌ڵێت: شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی وێست هام یونایتد ده‌كه‌م، وێست هام یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه.
من خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ تۆپی پێ هه‌یه، كه‌سانێك له خانه‌واده‌كه‌مان ره‌تیان ده‌كرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچم نابێت تۆپی پێ بكه‌م و پێویسته له ماڵه‌وه بم، به‌ڵام من پێچه‌وانه بیر ده‌كه‌مه‌وه و بۆ ئه‌وه له‌دایك بووم كه تۆپی پێ بكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بچمه سوپه‌ر ماركێت بۆ كڕینی شیر ده‌بێت به‌رده‌وام تۆپ له‌ژێر پێیه‌كانم بێت.

