تۆپخانەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان تۆپبارانکرد
دەڤەرەکە بووەتە مەیدانی جەنگ
K24- هەولێر:
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی سنوری هەردوو گوندی قۆڕنان و مێرگەڕەشیان لەدەڤەری برادۆست لەسنوری شارەدێی سیدەکان کرد.
ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند، کاتژمێر 10:30ی پێش نیوەڕۆ جارێکی دیکە تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی ئەو دەڤەرەیان کرد.
راشیگەیاند، هەرچەند زیانی گیانی بەدواوە نەبوو لەڕیزی هاووڵاتیانی سیڤیل، بەڵام بەهۆی تۆپبارانەکە ئاگرکەوتووەتەوە و تا ئێستا رووبەرێکی زۆری دارستان و پاوانی ناوچەکە سووتاوە و ئاگرەکەش بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەکەکە و تورکیا دەڤەرەکەیان کردۆتە مەیدانی شەڕو یەکلاکردنەوەی کێشەی نێوانیان کە خەڵکی سیڤیل باجەکەی داوە و دەشیدات، روونیشکردەوە، تا ئێستا لەکۆی 264 گوندی سیدەکان 118 گوندیان ئاوەداننەکراونەتەوە یان چۆڵکراون و 20 گوندی دیکەش مەترسی چۆڵکردنیان لەسەرە.
تورکیا بۆردومانی دەڤەری برادۆست دەکات pic.twitter.com/YbImfjFk6b
— Kurdistan24 Kurdish (@kurdistan24tv) July 27, 2020