زۆربەی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا دوای كۆرۆناش بە سیستمی ئێستا كاردەكەن
دامەزراندن و كاری زیاتر لە كۆمپانیاكان دروستدەبێت
K24 - ھەولێر
80% كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بە نیازن تەنانەت لە دوای كۆرۆناش بەھەمان شێوەی ئێستا لە کارەکانیان بەردەوا دەبن.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی كۆمەڵەی نیشتمانی تایبەت بە ئابووری كۆمپانیاكان، زۆربەی كۆمپانیا گەورەكان لە ئەمەریكا بەنیازن تەنانەت لە دوای كۆرۆناش بەھەمان شێوەی ئێستا لە کارەکانیان و لەسەر ھەمان سیستمی كار بەردەوامبن.
كۆمەڵەكە جەختدەكاتەوە، لەكۆی ھەر سێ كۆمپانیا، یەک دوانیان رەزامەندیان لەسەر ئەو شێوازە كارە دەربڕیووە و پێیانوایە لە داھاتوودا دامەزراندن و كاری زیاتر لە كۆمپانیاكان دروستدەبێت و زیاتر لە 80%ی ئەوانەی راوبۆچوونیان وەرگیراوە سەبارەت بەو شێوازە كارە ، پێیان باشترە كە لە دوای كۆرۆناش لە دوورەوە كارەكان ئەنجامبدرێت.