زۆرانبازێكی ئه‌مریكی هه‌ڕه‌شه له عه‌بدولڕه‌شید ده‌كات
عه‌بدولڕه‌شید: تایلۆر، باش بخۆ و راهێنان بكه، پاشان چاوه‌ڕێم بكه چیت پێده‌كه‌م
پاڵه‌وانی زۆرانبازی رووسی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆرانبازه ئه‌مریكییه‌كه‌ی دایه‌وه و له تویته‌ردا بۆی نووسیوه، ره‌نگه له وه‌رزی پاییزدا ركابه‌رییه‌كت له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
دێڤید تایلۆر (David Taylor) كه ساڵی رابردوو تووشی پێكان بوو، چه‌ند مانگێكه به مه‌شق و راهێنانی چڕ گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی باش، به‌ڵام له بێ به‌ختیانی به‌هۆی كۆرۆنا گشت ركابه‌رییه‌كان راگیران.
ئه‌م زۆرانبازه ئه‌مریكییه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا دووجار شكستی به حوسێن یه‌زدانی پاڵه‌وانی ئێرانی شكست هێناوه، یه‌كه‌می كێشی 86 كیلۆگڕامی ئۆڵۆمپیكی تۆكیۆیه و شه‌وی رابردوو له ركابه‌رییه‌كدا ركابه‌ره ئه‌مریكییه‌كه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 11-0 تووشی شكست كرد.
تایلۆر دوای بردنه‌وه‌كه‌ی، به شێوه‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره هه‌ڕشه‌ی بردنه‌وه‌ی له عه‌بدولڕه‌شیدا سه‌عدوڵڵایۆڤ كرد، ئه‌م زۆرانبازه رووسییه كێشی 97 كیلۆگڕامه و له چه‌ند ساڵی رابردوودا له كێشی خۆیدا بێ ركابه‌ر بوو، به‌ڵام 11 كیلۆگڕام له تیلۆری ئه‌مریكی قورستره، ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر زۆرانبازی رووسی، بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسووڕمان.
به‌م حاڵه‌شه‌وه عه‌بدولڕه‌شید سه‌عدوڵڵایۆڤ وه‌ڵامی تایلۆر ئه‌مركی داوه‌ته‌وه و له تویته‌ری خۆیدا نوسیویه‌تی: تیلۆر، باش بخۆ و راهێنان بكه، ره‌نگه له پاییزدا ركابه‌رییه‌كت له‌گه‌ڵ بكه‌م.
محه‌مه‌د شه‌هدی
