"سه‌رۆك حكومه‌ت سكاڵای یاسایی له‌ دژی هیچ رۆژنامه‌نووسێك تۆمار نه‌كردووه‌"

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24 - هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هیچ رۆژنامه‌نووسێك تۆمار نه‌كردووه‌.

وه‌ك له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه‌ بووه‌ لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و راگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان ھان دەدا".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە . ئەو سکاڵانەی کە ھەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان ھان دەدا. ئەم بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە ھەیە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/27