250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

زیاتر لە 250 بەرپرسی پێشووی مۆساد نامەیەکیان ئیمزا کردووە و داوای ئاگربەستی شەڕ لەگەڵ حەماس و گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکان دەکەن.
ئەم بەرپرسانەی پێشوو بەشداریی لە پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی پزیشکە شەڕکەرە دێرینەکانی یەکەی 8200 و کارمەندانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کردووە.
نامەکە لەلایەن گەیڵ شۆرش، بەرپرسی باڵای پێشووی مۆسادەوە دەستپێشخەری کراوە و سێ سەرۆکی پێشووی مۆساد ئیمزای لەسەر کردووە کە بریتین لە؛ دانی یاتۆم، ئفرایم هالێڤی و تامیر پاردۆ، جگە لە دەیان بەرپرسی بەشەکان و جێگرەکانیان لەناو مۆساد.
لە نامەکەدا ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە؛ ئێمە، کارمەندانی هەواڵگری و خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی مۆساد، کە ساڵانێکی زۆرمان بۆ پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت تەرخان کردووە، ئیتر بێدەنگ نابین لەوەی ڕوو دەدات.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ پەیامی پزیشک و فڕۆکەوانە یەدەگەکان دەردەبڕین، هاوکات نیگەرانی داهاتووی وڵاتین.
ئەوان دەڵێن: ئێمە بەشداریی لە بانگەوازی هەنگاوی خێرا دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ گەڕانەوەی هەر 59 ڕفێندراوەکە بەبێ دواکەوتن بۆ ماڵەکانیان، تەنانەت ئەگەر بە مانای وەستانی شەڕەکانیش بێت.
لە کۆتایی نامەکەیاندا گوتیان: پیرۆزیی ژیان، جەنابی سەرۆک وەزیران، لە پێش تۆڵەکردنەوەدایە.
ئەم پەیامە لە کاتێکدایە، کە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان پێشکەوتنەکانی دانوستانە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە دەخەمڵێنن و ئاماژەیان بەوە کردووە، گۆڕانی بەرچاو لە هەڵوێستی حەماس ڕووی داوە.