نەجمەدین کەریم: پێویسته هێزێکی تایبەت لە خەڵکی رهسەنی شنگال پێکبهێنرێت
داعش به سێ كه‌س حه‌ویجه‌ی داگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، بەڕێوبەری پەیمانگای کوردی لە واشنتۆن، رایگه‌یاند، میلیشیاكان له شنگال ده‌یانه‌وێت رۆڵی ئێزدییه‌كان لاواز بكه‌ن و دابه‌شكاری له نێوانیان به‌دیبهێنن و فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته بۆ كۆتایهێنان به‌و دۆخه و پاراستنی ناوچه‌كه له ململانێ سیاسی و چه‌كدارییه‌كان، هێزێكی تایبه‌ت له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شنگال درووست بكرێت.
نەجمەدین کەریم، بەڕێوبەری پەیمانگه‌ی کوردی لە واشنتۆن، لە پانێڵێکی هاوبەشدا لەگەڵ ژمارەیەک دیبلۆماتکاری ئەمه‌ریکایی باسی له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش و هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك كرد و گوتی: له دوو رۆژی سه‌ره‌تای داگیركارییه‌كانی داعشدا، له حوزه‌یرانی 2014دا، یه‌ك لیوای پێشمه‌رگه و پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و پشتیوانی هاووڵاتیان توانرا رێگری له داگیركاری داعش بكرێت.
گوتیشی: قه‌زای حه‌ویجه له لایه‌ن ته‌نیا سێ چه‌كداری داعشه‌وه داگیركرا، كه به تاكسییه‌ك چووبوونه قه‌زاكه و ته‌واوی قه‌زاكه كه‌وته ده‌ستیان.
هه‌روه‌ها گوتی: كه‌متر له 800 چه‌كداری داعش روویان له مووسڵ كرد و له به‌رامبه‌ردا سێ فیرقه‌ی سوپا و 39 هه‌زار پۆلیسی ناوخۆ و ئیتیحادی له شاره‌كه نه‌یانتوانی به‌رگری بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای شنگالیش گوتی: میلیشیاكان له شنگال ده‌یانه‌وێت رۆڵی ئێزدییه‌كان لاواز بكه‌ن و دابه‌شكاری له نێوانیان به‌دیبهێنن و فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته بۆ كۆتایهێنان به‌و دۆخه و پاراستنی ناوچه‌كه له ململانێ سیاسی و چه‌كدارییه‌كان، هێزێكی تایبه‌ت له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شنگال درووست بكرێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش، نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی له‌وه‌كرد، پێویسته كار به سیستمی سه‌ربازی زۆره ملێ بكرێت و به گوێره‌ی یاسایه‌كی پێشكه‌وتوو بخرێته كار تا بتوانرێت كۆتایی به دابه‌شكاری له ناو هێزی پێشمه‌رگه بهێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ریانخست بڕیاری مه‌رجه‌عی حزبی زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزه‌كان هه‌یه وه‌ك له بڕیاری سه‌ربازی.