پەرلەمان دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
كۆبوونەوەی پەرلەمان بەردەوام دەبێت
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان درێژەی دەبێت و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی، دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) دەکات و وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
هەروەها لە خاڵی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان دەکات.
دوێنیش پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرانی حکوومەت دۆخی ناوچە سنوورییەکان و ناوچە کوردستانییەکان و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای تاوتوێ کرد.