شاخەوان عەبدوڵلا: بەڵنێمان بە سەرۆک بارزانی دابوو دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەواو یاساییە و هیچ گرفتێکی یاسایی نییە.
دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەمە سێیەمین خولە پڕۆژە یاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تێناپەڕدرێت، بەڵام بەڵێنم بە سەرۆک بارزانی دابوو، پڕۆژە یاساییەکە دەنگی لەسەر بدرێت.
گوتیشی: لەم کابینەیە ئاوڕێکی جددی لە شاری هەڵەبجە دراوەتەوە، دڵنیام خزمەتی باشتری شارەکە دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، دانیشتنی ئەمڕۆ هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە و تەواو یاساییە، ئەگەر دادگاش سکاڵا تۆمار بکات، وەڵام دەدەینەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەم خوولەی پەرلەمان ئەوەی لە توانامان دابوو، کردوومانە بە هەموو فراکسیۆنە کوردییەکانەوە و ئەو ئەقڵییەتەی ئێستا هەیە، هەمان ئەقڵییەتی ڕابردووە.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
