نرخی زێڕ هەر بەرزە و دۆلاریش دۆخی خراپە
کاریگەری لەسەر دراوە جهانییەکان هەیە
K24- هەولێر:
دوێنێ سێشەممە، نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووە و جیهانی تووشی سەرسوڕمان کرد، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی بە بەروارد بە دوێنێ دابەزی، لەگەڵ ئەوەش نرخی زێڕ هەر بەرزە.
دوێنێ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنس زێڕ، بۆ هەزار و 980 دۆلار بەرزبووەوە ئەمەش نرخێکی خەیاڵی ئەو کانزا بەنرخەیە، بەڵام ئەمڕۆ 40 دۆلار دابەزی و گەڕایەوە هەزار و 940 دۆلار.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ، 125 دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەهای دۆلار روو لە دابەزینە.
پێچەوانەی دۆلار، یۆرۆ و هەندێک لە دراوەکانی دیکە بۆ بەرزترین ئاست لەماوەی دوو ساڵی رابردوو بەرزبوونەتەوە.
دابەزینی بەهای دۆلار، کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و تەنانەت هەندێک لە دراوەکانی دیکەش هەیە، بۆ ئەمەش حکومەتی ئەمەریکا لە هەوڵی ئەوەدایە، بەهای دراوەکەی بەرزبکاتەوە.
Reuters