گەنجێك لە ھەولێر خوشكەكەی خۆی كوشت

بكوژەكە دەستگیر كرا

K24 ھەولێر

لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی سنووری ناحیەی كەسنەزان، گەنجێك خوشكەكەی خۆی كوشت و دواتر لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس دەستگیر كرا.

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەكانمان لە بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن لە سنووری بنکەکەیان، تیمی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی رووداو و دەرکەوت کە کچێک بەناوی (زینەب) کوژراوە لەلایەن براکەی بەناوی (س.ح.س) تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە شوێنی رووداو رایکردبوو، دوای کەمترێك توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ئەوچەکەشدا بگیرێت کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە و بەند کرا بە پێی ماددە (406) لە یاسای سزادان".

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر روونیكردەوە: "رووداوەكە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە و سەرەتا دەمەقاڵە لەنێوان ئەو خوشك و برایە روویداوە، دواتر ئەو كەسە خوشكەكەی كوشتووە".