کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لێزمە باران و بەفر و هەورەتریشقە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەندێک کات لێزمە باران بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 15-4-2025، ئاسمان هەور و باراناوى بێت، لەسەرجەم ناوچەکەمان هەندێ کات لێزمە باران و ئەگەرى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان هەیە بەڵام کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەشەودا کۆتایی دێت. هەروەها پلەکانی گەرما 5 تا 7 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

کەشناسیی هەرێم، ئاماژەی بەوەش کردووە، پیشبینی دەکرێت، کەشی سبەی چوارشەممە، 16-4-2025، ئاسمان نیمچە هەور بێت بەگشتى، ئەگەرى نمە بارانى کەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویش هەیە. هەروەها پلەکانی گەرما 3 تا 4  پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ نزمتر دەبنەوە. 

زۆرترین بارانی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
سەرسنگ 30 ملم
بامەرنی و مانگێکش 26 ملم
دێرەلوک و چمانکی 23 ملم
حاجی ئۆمەران 22.4 ملم
دینارتە 22 ملم
مێرگەسوور 20 ملم
بجیل 18.5 ملم
کانی ماسی 17 ملم
پێنجوێن 16.8 ملم
سیدەکان 15.6
باتوفە 16 ملم
پیرمام و خەبات 15.2 ملم

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، بەراووردی بارانبارینی پارساڵ و ئەمساڵ تاوەکوو 15ـی نیسانی 2025، بەمشێوەیە بووە:

ئەمساڵ لەسنووری هەولێر تاوەکوو ئێستا 124.2 ملم باران باریووە، بەڵام پارساڵ تاوەکوو ئەم وادەیە 540.7 ملم باران باریووە، واتە ئەمساڵ بەراوورد بە پارساڵ 416.5 ملم باران کەمتر باریووە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک : 12 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 11 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان :21 پلەی سیلیزی

 

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment