ژنێک وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی هەڵبژێردرا
پێنج پۆست لە سلێمانی یەکلا کرانەوە
K24- سلێمانی:
لە راگەیەندراوێک، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوکە چەند کەسێک بۆ چەند پۆستێکی پارێزگاکە دەستنیشانکراون و چەند بڕیارێکیش دراون:
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز (لەیلا عومەر عەلى) بەدەنگى (27) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستى جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى.
پاشان بەڕێز (د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد) بەدەنگى (27) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى.
پاشان بەڕێز (عەلى رەئوف غەفور) بەدەنگى (27) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزارى سلێمانى.
هەروەها بەڕێز (دەرباز قادر محەمەد) بەدەنگى (18) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان لە قەزاى دوکان.
هەروەها بەڕێز (ئاوارە حەمەشەریف) بەدەنگى (19) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى وارماوە لە قەزاى شارەزوور.
پاشان بە دەنگى (25) ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا پێشنیازى فراوانکردنى سنورى گوندى (تەڕەمارى سەروو) لە ناحیەى پیرەمەگرون سەر بە قەزاى دوکان پەسەندکرا.
لە کۆتاییشدا بە دەنگى (20) ئەندام ناوى گوندى (بەگى) بۆ (داناى حاجى ساڵح) لەناحیەى بەکرەجۆ سەر بە قەزاى مەڵبەندى سلێمانى گۆڕدرا و پەسەند کرا.