سەرۆکی حکوومەت ستایشی پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال دەکات
مەسرور بارزانی، سەۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی کار و بەرهەمی هونەری هونەرمەند شوان کەمال دەکات کە بەرهەمەکانی لە وڵاتان داندراون.
ئهمڕۆ سێشەممه 15ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەی کرد کە لە زۆر شاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.
هونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری دەربڕی.
