سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە دەکات
هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی كۆچكردوو راگەیاند
K24- هەولێر:
لە راگەیەندراوێكدا بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبۆنەی كۆچی دوایی شەوبۆ خان تاهیربەگی بابان، سەرۆك بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە کرد.
دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
رۆژی سێشەممە 28ـی7ـی 2020، سەرۆك بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە، بۆ کۆچی دوایی شەوبۆ خان تاهیربەگی بابان، سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە کرد.
سەرۆك بارزانی هاوخەمیی خۆی بە بەڕێز شێخ مەحموود حەفیدزادە و تەواوی خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوای خواست دواکۆستی خانەوادەی بەڕێزیان بێت.
بەڕێز شێخ مەحموود حەفیدزادە بەناوی خۆی و خانەوادەی کۆچکردووەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بە سەرۆك بارزانی راگەیاند.
H.B