سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەکات

سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەکات، بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی جامی کەنداو.

سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، سەرۆک بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەکەم، بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە مێژووییەی لە بەدەستهێنانی جامی کەنداو.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی دهۆک و هەموو خەڵکی کوردستان دەکات. هاوکات دەڵێت: ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی هەموو کوردستانە.

سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، یانەی وەرزشی دهۆک لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو، لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یانەی قادسییەی کوێتی بووەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یانەی دهۆک کۆتایی هات و جامەکەی بەرز کردەوە.

گۆڵەکانی دهۆک لە خولەکەکانی 66 و 93 لەلایەن سیابەند عەگید و مارلۆن دۆس سانتۆس تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی قادسییەش لە خولەکی 70 لەلایەن محەممەد سۆڵە تۆمار کرا.

ئەمەش یەکەم جارە لە مێژوودا یانەیەکی کوردی دەبێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment