له عێراق به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كرا
چوار پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
عێراق له ریزبه‌ندی گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان له هاوینی ئه‌مساڵدا چوار پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و "به‌دره" به گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان دیاریكراوه.
به گوێره‌ی ریزبه‌ندی ئه‌و ناوچانه‌ی جیهان كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان تێدا تۆماركراوه، هه‌شت ناوچه‌یان له عێراقه و چواریان یه‌ك له دوای یه‌ك له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ن.
یه‌كه‌م ناوچه‌ی عێراق، كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له جیهاندا تێدا تۆمار كراوه، ناوچه‌ی "به‌دره"یه، كه 52.04 پله‌ی سیلیزییه. به دوای ئه‌ودا "عه‌ماره" دێت، كه 51.06 پله‌ی سیلیزی تێدا تۆمار كراوه. له پله‌ی سێیه‌میشدا "ناسریه" دێت، كه 51.06 پله‌ی سیلیزی تێدا تۆمار كراوه و چواره‌م ناوچه‌ی جیهانیش له رووی گه‌رمییه‌وه هه‌ر له عێراقه‌وه و شاری به‌سره دیاركراوه، كه 51.03 پله‌ی سیلیزی بووه. له پله‌ی پێنجه‌میشدا ناوچه‌ی "عه‌بادان"ی ئێرانه و 51.02 پله‌ی سیلیزی تێدا تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها شاری "كوت" له پله‌ی شه‌شه‌م دێت و 51 پله‌ی سیلیزی تێدا تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها له پله‌ی یازده‌هه‌میشدا به‌غدا دێت، كه 50 پله‌ی سیلیزی تێدا تۆمار كراوه.
