ئاوات شێخ جه‌ناب: هه‌رێم نه‌بێته خاوه‌نی ئابووری نیشتمانی رزگاربوونی له‌و گرفتانه مه‌حاڵه
پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی باس له ره‌وشی ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستان بكات و وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه. له میانی وه‌ڵامه‌كانیدا، وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند، سێ مانگی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وت، كه كه‌وتووه‌ته ئه‌مساڵه‌وه، به میرات ماوه‌ته‌وه و ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له درووستبوونی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بووه. گوتیشی: گرێبه‌ستی نه‌وت ئۆباڵی به مل ئه‌وه‌یه كه كردوویه‌تی. ئێستا ئیش له‌سه‌ر خشته‌ی قه‌رزی نه‌وت و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ین. له ده‌ستپێكی وهڵامهكانیشیدا، وه‌زیری دارایی پوخته‌یه‌كی له باره‌ی ره‌وشی دارایی هه‌رێم له قۆناغه‌كانی رابردووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو.
پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری دارایی
* له 2003 به دواوه كاتێك حكومه‌ت یه‌كی گرته‌وه و له 2004ه‌وه بودجه‌ی عێراق هاتووه تا 2014 به تێكڕا مووچه له عێراقه‌وه هاتووه. پشتی پێ به‌ستراوه. ئابووری عێراقیش له دوای رووخانی رژێمه‌وه ئابوورییه‌كی ریعی بووه و پشتی به نه‌وت به‌ستووه و ئابووری هه‌رێمیش ئابوورییه‌كی ریعی بووه.
* له‌و ماوه‌یه‌دا حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌نگیان له كلۆره‌داردا دۆزیوه‌ته‌وه و بێ پلان خه‌ڵكیان دامه‌زراندووه.
* له ئیداره‌ی سلێمانی كاتی خۆی مووچه‌ی مانگێكی مووچه خۆران، 35 ملیۆن دینار بوو. ئێستا چه‌ند به‌رامبه‌ر زیادی كردووه.
* حزب هه‌یه، بۆ ئه‌مڕۆ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینه‌كانی له ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئێستای زیاتره. ئه‌وه واقیعێكی تاڵه.
* له 2014 به بڕیارێكی سته‌مكارانه بودجه‌ی هه‌رێم بڕاوه.
* هه‌رێم كه‌وتووه‌ته ژێر بارێكی زۆر سه‌خت و به ناونیشانێكی زۆر ناشیرین به ناوی "پاشه‌كه‌وتی مووچه" مووچه دابه‌شكراوه.
* ئابووری ئێمه ریعییه. 453 ملیار دینار له عێراقه‌وه هاتووه و 295 ملیۆن دۆلاری خۆیشمان هه‌ر له نه‌وته‌وه هاتووه و واته %80ی داهاتمان له نه‌وته‌وه بووه.
* له یاسای بودجه‌ی 2019 مادده‌ی 10 مافی به هه‌رێم داوه نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و به قه‌ده‌ر پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ی له بودجه‌كه‌ی ببڕێت. له‌سه‌دا 50ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه، له بری نه‌وت بڕاوه.
* كورتهێنانی بودجه به داهاتی ناوخۆ پڕكراوه‌ته‌وه. به‌شێكیشی بۆ خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن ته‌رخانكراوه.
* سێ مووچه چووه‌ته قاڵبی پاشه‌كه‌وتی ساڵه‌كانی پێشوو و ئه‌م حكومه‌ته هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له درووستكردنی پاشه‌كه‌وتی سێ مووچه‌ی ئه‌م دواییه نه‌بووه.
* كه باسی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ین، فیدباكێك هه‌یه، كه ئه‌م حكومه‌ته قه‌ناعه‌تی به‌وه هێناوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه چووینه به‌غدا له ده‌می سه‌رۆكی حكومه‌ت به به‌غدامان راگه‌یاند، ئاماده‌ین كێشه‌ی نه‌وت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت.
* به گوێره‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی به ده‌ستوخه‌تی سامر غه‌سبان واژوو كراوه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دیاریكراوه. سێ جار چووینه‌ته به‌غدا رێككه‌وتنێك كراوه، به‌داخه‌وه كه‌م كه‌س له ناو خۆمان باسیكردووه، هه‌قی خۆیه‌تی ناوی بهێنین، كه ته‌نیا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له سێ بۆنه‌دا باسیكرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كرد و كێشه‌ی نه‌وتی چاره‌سه‌ر كرد و له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وت رێككه‌وت كه 900 ملیار دینار بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی لێكهوتهوه.
* داهاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هۆی كۆرۆناوه چه‌ند رۆژ هاتووه‌ته سه‌ر سفر.
* ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهات ئاماده‌بن، سبه‌ی مووچه دێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی داهات ئاماده نین.
* كۆمه‌ڵێك رێكارمان له باره‌ی گومرگه‌وه كردووه. رێكاری نوێ گیراونه‌ته به‌ر. ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌بوون، هیچكامیان له سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه واژوو نه‌كراوون. ئه‌وه‌ی كراوه له پێش ئێمه بووه، جا باش بێت یان خراپ. ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه پابه‌ندییه یاساییه‌كه‌ی له مانگی 7ی 2019 ده‌ستپێده‌كات. حكومه‌ت له پابه‌ندییه‌كانی راناكات. له كوێ توانیبێتمان گرفت راست بكه‌ینه‌وه كردوومانه. ئێستا رێگه به كاك فڵان و فیسار نادرێت قاچاغچێتی بكات. له 1992 تا 2019 كۆمه‌ڵێك شت بووه، ئێستا نه‌ماوه. * به‌شێكی زۆری ئیعفائاتی گومرگی له‌م په‌رله‌مانه‌وه رێگه‌یان پێدراوه.
* رۆژی كاركردنی فیعلی ئێمه شه‌ش حه‌وت مانگه، یه‌كێك له شانازییهكانمان یاسای چاكسازی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاتهكانه له وه‌زاره‌تی نه‌وه‌ت.
* گرێبه‌ستی نه‌وت ئۆباڵی به مل ئه‌وه‌یه كه كردوویه‌تی.
* ئێستا ئیش له‌سه‌ر خشته‌ی قه‌رزی نه‌وت و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ین.
* تا هاتنم بۆ ناو كابینه له 2009ه‌وه ئه‌م قسانه‌مان كردووه، پێمان وایه به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی چاككردندا كاتییه‌تی. هه‌موومان ده‌زانین له كوێ هه‌ڵه‌یه.
* گه‌نده‌ڵی هه‌یه، كێ لێی به‌رپرسیاره، روونه. به‌رپرسیارێتی هه‌موومان ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
* ئه‌م وڵاته نه‌بێته خاوه‌نی ئابووری نیشتمانی رزگاربوونی له‌و گرفتانه مه‌حاڵه.
* له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان چاكسازیمان ده‌ستپێكردووه.
* زۆری نه‌مابوو داهاتی ناوخۆ بكه‌ینه به‌دیلی نه‌وت، به‌ڵام كۆرۆنا رێگر بوو.
* له دانووستانه‌كان پێمان ئه‌ڵێن ئێوه هه‌قن و داواكه‌تان ده‌ستوورییه، به‌ڵام پاره‌مان نییه.
* وه‌زاره‌تی دارایی مافی نییه ئاگای له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بێت. وه‌ك چۆن مافمان نییه پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه بكه‌ین.
* ئه‌و داهاته‌ی جاران ده‌چووه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، ئێستا ئه‌و پشكه‌ی به‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی.
* ده‌ستمان كردووه به پێداچوونه‌وه به پرسی باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وت. لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی ئامانج ره‌حیم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
* قه‌رزی ئاسانكاری، كاتی خۆی ئێمه داوامان كرد، پێویست ناكات بچێته ناو یاسای چاكسازی، به‌ڵام خرایه یاساكه‌وه. رێكاره‌كان زۆر ئاڵۆز و خاو‌و و سستن و له رێی دادگاوه ده‌كرێن.
* به‌داخه‌وه به‌شێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، كه قه‌رزیان وه‌رگرتووه، بۆ فێڵ وه‌ریان گرتووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان نه‌بووه، بیده‌نه‌وه و فێڵیان له حكومه‌ت كردووه.
* له كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه له باره‌ی باج ده‌ستمان پێكردووه. له رووی گومرگه‌وه، رێكاری پێویستمان گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ین و ده‌بێت هێزێك هه‌بێت ئه‌مه بكات.
* گه‌نده‌ڵییه‌كان یان به یاسایه، یان به رێنماییه، یان به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراون.
* له هه‌موو مه‌رزه‌كان سه‌رپێچی هه‌یه.
* له سێكته‌ری گومرگ و باجدا ده‌ستمان به چاكسازی كردووه. توانیومانه داهاتی گومرگ به‌رز بكه‌ینه‌وه.
* سندووقی خانهنیشینمان دامه‌زراندووه. كه پێشتر نه‌بووه.
* له باره‌ی ده‌رماڵه‌كانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی نییه ده‌ستكاری ده‌رماڵه‌كان بكرێت. ئه‌وه‌ی گرنگ بێت به گوێره‌ی یاسای چاكسازی رێكده‌خرێته‌وه.
* حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رده‌م چه‌ند بژارده‌یه‌كدا بوو، یان ئه‌وه‌تا دوو مانگ جارێك مووچه بدات، واته له سه‌دا په‌نجای مووچه بدات. به‌و داهاته‌ی هه‌مانبوو، %34 كورتهێنانمان هه‌بوو. هه‌وڵماندا، قه‌رز بكه‌ین. به‌شێكی قه‌رز كرا، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورتهێنان دابه‌زێت. پاره له به‌غدا بێت ئه‌و رێسایانه ده‌گۆڕێن.
* گرێبه‌ستی ده‌روازه‌كان تاوتوێكراوه. هه‌ندێك راوێژكاری بیانیشمان هه‌یه، ئه‌وانیش پێیدا چوونه‌ته‌وه. ئیشی گرێبه‌سته‌كان زۆر زه‌حمه‌ت و ناقۆڵا بووه.
* زیاتر له 400 خانه‌نشینی نایاسایی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه. ره‌نگه ئه‌م مانگه مووچه‌یان پێ نه‌درێت.
* ئه‌گه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی بێته پێشه‌وه، سیستمی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان تێك ده‌چێت.
* ده‌ستمان كردووه به پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و ده‌بێت ئه‌و گرێبه‌ستانه بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی چاودێری دارایی.
* له عێراقه‌وه ده‌بوایه هه‌موو مانگێك 68 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه بێت و به‌ڵام تا ئێستا هیچیان نه‌ناردووه.
* هه‌مواركردنی بڕوانامه، رێنمایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بۆ ده‌رچووه.
* وه‌زاره‌تی دارایی به بێ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناتوانێت هیچ رێنماییه‌ك ده‌ربكات.
* له باره‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه، بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك، دادوه‌ره‌كان هیچ نووسراوێكیان بۆمان نه‌ناردووه. هه‌ر شتێك یاسایی نه‌بێت، جێبه‌جێی ناكه‌ین. ئه‌و نووسراوه‌ی یه‌كێتی دادوه‌ران و ده‌ستپاكی ناردوویانه یاسایی نیین و هیوادارین نه‌نێردرێن بۆ ئێمه چونكه یاسایی نین و جێبه‌جێ ناكرێن.