پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرەخۆشی لە خانەوادەی جیھان رەشید سندی راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران كرد
K24- هەولێر:
لە پەیامێكدا بەهۆی كۆچی دوایی جیھان رەشید سندی، راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران، مەسرورو بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی كۆچكردوو كرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆكی حكومەت:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو جیھان رەشید سندی راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیرانم پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/28
H.B