ئاگرەکەی شارباژێڕ کۆنتڕۆڵکرا
دوای دوو رۆژ
K24- سلێمانی:
ماوەی دوو رۆژ بوو ئاگرێکی گەورە لە ناحیەی گاپیلۆنی سەربە شارباژێڕ کەوتبووەوە، بە هۆیەوە زیاتر لە هەزار دۆنم لەسنوری شارباژێڕ سووتا.
شاهۆ عوسمان قایمقامی شارباژێڕ بەکوردستان24 ی راگەیاند، بە هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی توانرا شەوی رابردوو کاتژمێر 11 ئاگرەکە کۆنترڕۆڵ بکرێت کە زیاتر لەهەزار دۆنمی پوش و پاوانی سوتاندوە، هۆکاری زۆری ئاگرەکەش بۆ بوونی رەشەبا گەڕاندەوە کە بەخێرایی تەشەنەی دەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمەکان سەرقاڵی نوسینی راپۆرتن لەسەر زیانەکان و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە.