هاوسەرۆکێکی هەدەپە لە سلێمانی بێسەروشوێن دەبێت

K24 - سلێمانی

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە، بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) لە پارێزگای سلێمانی بێسەروشوێنە.

عابد ئیکە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، عەلی قایار "لە 15ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-7-2020) بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکمان لەبارەیەوە نییە. ئێمە سەردانی برادەرانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانمان کرد، تاوەکو زانیاریمان لەبارەیەوە پێبدەن، جا ئەگەر لەژێر دەستی ئاسایش یان پۆلیس بێت، دەبێت لایەنێک دەستگیری کردبێت، یان لەسەر کارەکەی شتێکی بەسەرهاتبێت".

نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ عەلی قایار، هاوسەرۆکی پێشووی سێرتی هەدەپە "لەژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی شارەکە بووە، کێ لێی بەرپرسیار بووبێت، دەبێت چارەنووسی بزانێت".