پلاسخارت پرسی كه‌ركووك و شنگال له‌گه‌ڵ كازمی تاووتوێ ده‌كات
گفتوگۆ له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش كراوه
K24 - هه‌ولێر:
جێنین هینیس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی یونامی و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بارودۆخی كه‌ركووك و شنگال و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی سیاسی عێراقیان تاووتوێ كرد.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، هەردوولا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان تاووتوێ کرد بە تایبەتیش ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو بارودۆخی شەنگال و کەرکوک.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، باسیان لە خۆپیشاندانەکانی ئێستاش کرد و خەختیان لە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە و پاراستنی خۆپێساندەران کردەوە و تیشکیان خستە سەر گرنگی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توند‌و تیژیی.
چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش دوو خۆپیشانده‌ر كوژراون.
٢٩ی تەموزی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ جینین هێنیس – پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە #عێراق لەگەڵ موستەفا کازیمی سەرۆک وەزیران کۆبۆووە . هەردوولا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان تاوتوێ کرد بە تایبەتیش ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو بارودۆخی #شەنگال و #کەرکوک pic.twitter.com/1JmXXmWH3T
— UNAMI (@UNIraq) July 29, 2020