بۆ بژێوی ژیان هات هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
"زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌سه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن كه خۆشیان ده‌وێن"
K24- مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی 15ی ته‌مموز، نسمه فه‌رحه‌ت، وه‌ك هه‌موو رۆژێكی تر ئه‌چێته سه‌ر كاره‌كه‌ی له (دوبه‌ی)، له‌په‌نجه‌ره‌ی ئه‌پارتمانه‌كه‌وه سه‌رگرته‌ی كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه ده‌دات، كه سه‌رقاڵی كێشانی وێنه‌ی دڵێكی گه‌وه‌ره‌یه له گه‌ڵا و په‌ڕی گوڵی كه‌وتووی سه‌ر شۆسته‌كه.
رۆژنامه‌ی ناشناڵ چیرۆكی ئه‌و گه‌نجه ده‌گێڕێته‌وه كه وێنه‌ی دڵێكی گه‌وره‌ی كێشا. كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵا و په‌ڕه‌ی گوڵه‌كان ساتێكی خۆش بوو بۆ ئه‌و، كه ئاماژه بوو بۆ وێنه‌ی دڵه له‌ده‌ستچووه راسته‌قینه‌كه‌ی.
"كه ئه‌وه‌م بینی هه‌ستم به پشوویه‌كی ده‌روونی و خه‌مێكی قووڵ كرد. هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و ده‌یویست دڵخۆش بێت"، فه‌رحه‌ت وه‌های گوت.
رۆژنامه‌ی ناشناڵ شوێنی ئه‌و پیاوه‌ی دۆزییه‌وه (رامیش گانگار ئاگام گاندی) كه كاری خزمه‌تگوزاری و كاركردنه له ئیداره‌ی كۆمپانیایی ئیمرال.
ئه‌و ساته‌ی كه وێنه‌كه‌ی تێدا چركێنراوه و ئه‌و سه‌ی كه وێنه‌ی دڵه‌كه‌ی كێشاوه، ساتێك بووه كه له كاره‌كانی ته‌واو بووه و هه‌موو بیر و خۆشی لای ژنه‌كه‌ی بووه له هندستان، كه به‌هۆی ئه‌م گه‌شته ناچارییه‌وه له‌ده‌ستیداوه.
گاندی پاش 15 رۆژ له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ ده‌نێرێت لێی جیابووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌میش پاش مانگێك له دوبه‌ی ژنێكی تر ده‌هێنێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: "من چێژ له‌كاره‌كه‌م ده‌بینم، ته‌نیا ژنه له ده‌ستچووه‌كه‌م مێشكم سه‌رقاڵ ده‌كات، من ژنه‌كه‌م له‌ده‌ستدا به‌هۆی نان په‌یداكردن له وڵاتێكی دیكه، هیوادارم له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه نوێیه‌م بژیم". گوتیشی: "ئه‌زانم زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌سه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن كه خۆشیان ده‌وێن و به‌هه‌مان هه‌ست و سۆزدا ده‌ڕۆن".
وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی جیهان، كۆرۆنا ڤایرۆس كاری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی گاندیش له زۆر رووه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت: "من بیری دایك و باوك و ژنه له‌ده‌ستچووه‌كه‌م ده‌كه‌م له هیندستان. هه‌روه‌ها براكه‌م له عوممان. هیوادارم هه‌موویان سه‌لامه‌ت بن".
H.B
