داعش گرته‌ى ڤیدیۆیی شەھیدكردنی ھاووڵاتییەكی كورد بڵاودەكاتەوە
لە كاتی راوكردن لەلایەن چەكدارانی داعش رفێندرا
K24 - گەرمیان
دواى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه دوو هاووڵاتى له نزیك گوندی بەلەگەی سنووری قەزای کفری رفێندران، یه‌كێك له رفێندراوه‌كان ئازادكرا. رفێندراوه‌كه‌ى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ له لایه‌ن چەكدارانی داعشه‌وه دیمه‌نى شەھیدكردنی بڵاوكرایه‌وە.
ئەو ھاووڵاتییە پێشتر پێشمه‌رگه بووه، له كاتى راوكردن له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوو. وەك لە گرتە ڤیدیۆیه‌كەدا دەركەوتووە، بە شێوەیەكی نامرۆڤانە شەھیدیان كردووە.
جەمال سڵاح بەڕێوبەری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری بە کوردستان24ی راگەیاند، ھاووڵاتیەکە ناوی "ئەسعەد عەلی"یە و دانیشتووی گوندی قەڵای سنووری زنانەیە. لە مانگى شوباتى ساڵی 2019 لەلایەن چەكدارانی داعش رفێندرا.