له‌مڕۆ به‌دواوه خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێته ئۆنڵاین
وه‌زیری دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سیسته‌مه‌كه دا
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی دارایی و ئابووری سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگا حكومییه‌كان خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه 29 ته‌موزی 2020 ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا.
لە ماوەی رابردودا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه، بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی (IIS) بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی به‌ركاربردن.
سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاری خه‌رجی له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت، کەمکردنەوەی رۆتین و راییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەكانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
H.B