پرسه‌نامه‌ى سەرۆك بارزانی بۆ پا‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتو سامره‌ رۆفائیل ساكۆ، خوشكی با‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ، سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان، سه‌ره‌خۆشی له‌ پاتریاك و خانه‌واده‌كه‌ی كرد:

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌ڕيز با‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ، سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان.

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكى به‌ڕيزتان خاتوو (سامره‌ رۆفائيل ساكۆ) م پێگه‌يشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوه‌ و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌م و ‌خۆم به‌ هاوبه‌شى خه‌متان ده‌زانم و له‌ خوداى گه‌وره‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌ خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌تى فراوانى خۆى و سەبر و ئاراميتان پێ ببەخشێت.

مسعود بارزانی

29ـی 7ـی 2020

H.B