كەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 45 و سلێمانی 43 و دھۆك 42 لە كەركووك 47 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.



