وەزیری تەندروستی: کێشەی نەمانی ئۆکسجین نییە و بابەتەکە گەورەکراوە
دڵنیایی دەدات
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەتی نەمانی ئۆکسجین کێشەی هونەرییە و بابەتەکە زۆر گەورە کراوە.
راشیگەیاند، دەزگاکانی راگەیاندن نەخۆشەکانیان ترساندووە و دڵەراوکێی دروست کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مردنی تووشبووان بەهۆی نەمانی ئۆکسجین نییە، بەڵکو رۆژانە لەم نەخۆشخانەیە پێنج بۆ 7 کەس گیان لەدەست دەدەن.
داواشی کرد، ئەم نەخۆشییە زۆر ترسناکە و تکایە پابەندی رێنماییەکان ببن.
روونیشکردەوە، کێشە هونەرییەکە چارەسەر کراوە و هیچ کێشەیەکی نەمانی ئۆکسجین نییە.