کۆنفرانسێک لەبارەی جینۆسایدی کورد لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت

لە زانکۆییەکی ئەمەریکا کۆنفرانسێک لەبارەی جینۆسایدی کورد بەڕێوەدەچێت و بڕیاریش وایە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا پەیامێکی ڤیدیۆیی پێشکەش بکات.

یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025، ماڵپەری سەنتەری ماکمیڵن بۆ توێژینەوەی نێودەوڵەتی کە سەر بە زانکۆی یێڵە بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو  23ـی نیسانی 2025، لە زانکۆییکەیان لە شاری نیوهێڤن لە ویلایەتی کۆنێتیک لە ئەمەریکا کۆنفرانسێك لە ژێر ناونیشانی مێژوو و پاشماوەکانی جینۆسایدی کورد بەڕێوەدەچێت.

هاوکات لە کۆنفرانسەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڤیدیۆوە پەیامێک پێشکەش دەکات.

هەروەها بە گوێرەی زانیاری ماڵپەرەکە لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیک پانێڵ بەڕێوەدەچن، کە بەشێکیان لە بارەی مێژووی ناسنامەی کورد، سیاسەتی یادەوەری کورد و ئەرشیفکردنی دوای ئەنفال، پاراستنی یادەوەری و ناسنامە دەبێت.

لە بارەی کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفراسەکە، ماڵپەرەکە ئاماژەی داوە، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی بە کاتی ئەمەریکا تاوەکوو 4:30ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و بەشداریکردنیش بەخۆراییە، بەڵام سەرەتا دەبێت لە ڕێگەی ئەو لینکەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن.