نێچیرڤان بارزانی: دەبێ حكومه‌تى عێراق پابه‌ندى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييان بێت
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان پەیامێك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی یادی 37 ساڵەی ئەنفالكردنی بارزانییەكان بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "له هه‌وڵه‌كانمان له ئاستى عێراق و جيهان به‌رده‌وام ده‌بين، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دى له هيچ شوێنێك مرۆڤايه‌تى ئازار و مه‌رگه‌ساتى وه‌ك ئه‌نفال و كيمياباران نهبينێتهوه، حكومه‌تى عێراقيش ده‌بێت پابه‌ندى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييان بێت".
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت: "هه‌ر له‌م ياده‌دا به رێز و پێزانينه‌وه رۆڵى جوامێرانه‌ى خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وربه‌رى، خه‌ڵكى هه‌رير و باتاس و ديانا و ده‌وروبه‌ريان به بير ده‌هێنينه‌وه كه هه‌موو هاوكارييه‌كان پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان كرد. بوونه پشت و په‌نايان و ده‌رفه‌تى كار و په‌يداكردنى بژێوى ژيانيان بۆ ره‌خساند. جوامێريى ئه‌وان بۆ هه‌ميشه له ياده‌وه‌ريى ئێمه و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و كوردستانيياندا ده‌مێنێته‌وه.
دەقی په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى ئه‌نفالكردنى بارزانيیەكان:..
ئه‌مڕۆ يادى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار سڤيلى بێتاوانى بازرانى دهكهينهوه كه به‌رله سى و حه‌وت ساڵ 31/7/1983 له ماوه‌ى ده ڕۆژدا له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى قوشته‌په و به‌حركه، هه‌رير و ديانا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕ‌ژێمى به‌عس جينۆسايدى كردن و بۆ هه‌ميشه ڕاپێچى مه‌رگستانى بيابانه‌كانى باشوورى عێراق كران.
دواى ئه‌وه دايكان، ژنان و خوشكانى ئه‌نفالكراوان، بارى قورسى ژيانێكى تاڵ و چاره‌نووسێكى ئازاربهخشيان كه‌وته ئه‌ستۆ. دهبووايه بۆ منداڵانيان ببنه باوك و برا و به ڕه‌نجى خۆيان بژێوى ژيان په‌يدا بكه‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى ئه‌و دايك و خوشكه ڕووسپييانه دهڕوانين كه به‌رگه‌ى ژيانێكى مهرگهساتباريان گرت، به‌ڵام هه‌رگيز كۆڵيان نه‌دا.
هه‌ر له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه ڕۆڵى جوامێرانه‌ى خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وربه‌رى، خه‌ڵكى هه‌رير و باتاس و ديانا و ده‌وروبه‌ريان به بير ده‌هێنينه‌وه كه هه‌موو هاوكارييه‌كان پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان كرد. بوونه پشت و په‌نايان و ده‌رفه‌تى كار و په‌يداكردنى بژێوى ژيانيان بۆ ڕه‌خساند. جوامێريى ئه‌وان بۆ هه‌ميشه له ياده‌وه‌ريى ئێمه و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و كوردستانيياندا ده‌مێنێته‌وه.
به شكۆوه گيانى پاكى ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شههيدانى كوردستان به بير ده‌هێنينه‌وه، سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌نێرين. له هه‌وڵه‌كانمان له ئاستى عێراق و جيهان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دى له هيچ شوێنێك مرۆڤايه‌تى ئازار و مه‌رگه‌ساتى وه‌ك ئه‌نفال و كيمياباران نهبينێتهوه، حكوومه‌تى عێراقيش ده‌بێت پابه‌ندى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييان بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
31/7/2020