لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی لیژنەیەك لە رووداوەكەی نەخۆشخانەی رزگاری دەكۆڵێتەوە
ئەندامانی لیژنەكە دیاریكران
K24 – ھەولێر
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی نەخۆشخانەی رزگاری پێكھێندرا.
بە گوێرەی نووسراوێك كە واژۆی فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێری بەسەرەوەیە و وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە و تێیدا ھاتووە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تایبەت بە رووداوی نەخۆشخانەی رزگاری لە رۆژی 30/7/2020. بەمەبەستی گەیشتن بەڕاستییەکانی لەژێر رۆشنایی ئەمەش بە ئامادەکردنی راپۆرتێکی تایبەت بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
