رۆژانە هەزاران کەس سەردانی ئارامگەی تۆڵستۆی دەکەن

ئارامگەی تۆڵستۆی دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری گرنگ
kurdistan24.net

K24 - مۆسكۆ

ئارامگەی لێڤ تۆڵستۆی نووسەر و رۆمانوسی ناوداری رووسیا، بووەتە یەکێک لەو شوێنانەی کە زۆرترین کەس سەردانی دەکەن، بەگوتەی بەڕێوەبەری مۆزەخانەی تۆڵستۆی، رۆژانە ھەزاران کەس رووی تێدەکەن و ژمارەی خوازیارانیش لە ھەڵکشانی بەردەوام دایە، بەشێک لەو کەسانەی ‌سەر لە مۆزەخانە و ئارامگەکەی ‌لێڤ تۆڵستۆی دەدەن ھەوادار و خوێنەری شاکارەکانی تۆڵستۆین. بەشێکی دیكەشیان وەک خۆیان دەڵێن، بۆ ئارام کردنەوەی دەروونیان سەردانی گۆڕەکەی دەکەن.

یەکەترینا تۆڵستایا، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی لێڤ تۆلستۆی بە كوردستان24ی گوت: "یاسنایا پەلیانا یەکێکە لە مۆزەخانانەی کە لە رووسیا زۆرترین گەشتیار رووی تێدەکەن، شوێنی لە دایکبوونی  تۆڵستۆیە، لێرە تەواوی شاکارە ئەدەبیەکانی خۆی نووسیووە ھەر لێرەش نێژراوە،  ئێمە ئامادەکاری باشمان کردبوو بۆ ساڵی 2020، چەندین بەرنامەی ناوازە و فێستیڤاڵی جیاواز بووین. بەھۆی کۆرۆناوە مۆزەخانەکەمان داخرا و  تووشی شۆک بووین، بەڵام ئێمە بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام بووین لەکارەکانی خۆمان و بەرنامەی جیاوازمان ئامادەکرد بۆ کاتی کرانەوەی مۆزەخانە و لە 10ی تەموزەوە لەپێشوازی میوانەکانداین، بەرەوچاوکردن و پابەند بوون بەڕێنماییە تەندرووستییەکان، رۆژانە ھەزاران کەس سەردانی ئێرە دەکەن و ژمارەی خوازیاران لەھەڵکشانی بەردەوام دایە".

دیمتری، یەكێك لەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو شوێنە گەشتیاریەی كردووە و دەڵێ: "لەگەڵ خێزانەکەم لە شاری تڤێرەوە یەکەم جارە ھاتووین بۆ سەردانی یاسنایا پەلیانا،‌ بڕیارماندا بێینە ئێرە، بەو پێییەی لە منداڵیەوە بە بەرھەم و شاکارەکانی لێڤ تۆڵستۆی، گۆش و پەروەردەکراوین، دیارە بەرھەمەکانی ئەو بۆ تەمەنی جیاواز نووسراون، ھەندێکیانمان لە قوتابخانە خوێندووە و ئەوانی دیكەشمان لەتافی پێگەیشتندا ئاسۆی دیکە بۆ مرۆڤ دەکەنەوە، لێرە تێدەگەیت نووسەر چ ھەست و سۆزێکی ھەبووە کاتێک بەرھەمەکانی خۆی نووسیوە".

لێڤ تۆڵستۆی نووسەر و رۆمانوسی گەورەی رووسیا و جیھان، لە 9ی ئەیلولی ساڵی 1828 لە یاسنایا پەلیانای سەر بەپارێزگای توڵا  لە دایکبووە، کە بەدووری 199 کیلۆمەتر لە باشووری مۆسکۆ ھەڵکەوتووە، تۆڵستۆی  لە 20 تشرینی دووەم ساڵی 1910 لە وێستگەی ئەستاپەڤە لەپارێزگای ریزان کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لەم گۆشەی باغی ماڵەکەی بەخاکسپێردرا. ئێستا ماڵەکەی لێڤ تۆڵستۆی بۆتە مۆزەخانەیەکی نیشتیمانی رووسیا، کە رۆژانە ھەزاران کەس سەردانی دەکەن.