ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گەشت بکەن
K24- سلێمانی:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا لە کەسانە دەکاتە کە دەیانەوێت گەشت بکەن، دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوابەدوایی بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی 01/08.2020 ەوە بەپێی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێز دەکەین کە پێویستە پێش (48) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینەبە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات.