عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
سه‌رووی 3 هه‌زار و 300 كه‌س تووشی په‌تاكه بوون
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشهوهراگهیاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 17 هه‌زار 634 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 346 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 70 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 888 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش لهپهتاكهراگهیهندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی پهتاكهبوونه ژماره‌یان گه‌یشته 124 هه‌زار و 609 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 741 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 87 هه‌زار و 434 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 32 هه‌زار و 434 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 454 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B