وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌ڵوێستی كریستیانێكی ئه‌نفالكراو ده‌گێڕێته‌وه
"نه‌خێر جامانه سووره‌كه‌م فڕێ ناده‌م"
K24- هه‌ولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی كریستیانێكی خەڵكی گوندی بێدیالی دەڤەری بارزان، له‌كاتی شاڵاوی ئه‌نفالدا به‌رامبه‌ر ئه‌فسه‌رێكی به‌عسی ده‌گێڕێته‌وه.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئانۆ جه‌وهه‌ر چیرۆكی شه‌هید خوشابا یوخه‌نا ده‌گێڕێته‌وه، كاتێك داواكاری ئه‌فسه‌رێكی به‌عسی بۆ فڕێدانی جامانه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ناو پاسه‌كه ده‌هێڵرێته‌وه و له‌گه‌ڵ 8 هه‌زار بازرانی دیكه‌دا، راپێچی بیابانه‌كان ده‌كرێت.
وه‌زیری گواستنه‌وه چیرۆكی شه‌هید خوشابا یوخه‌نا به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه:
"نه‌خێر جامانه سووره‌كه‌م فڕێ ناده‌م..."
خوالێخۆشبوو شه‌هید "خوشابا یوخه‌نا"، هاووڵاتی مه‌سیحی ئاشووریی خه‌ڵكی گوندی بێدیال بوو له ده‌ڤه‌ری بارزان. له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالكردن ده‌ستگیركرا و ئه‌فسه‌رێكی به‌عس ناسنامه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت، كاتێك زانی به دیانه‌ت مه‌سیحییه، پێی گوت: "جامانه‌كه‌ت فڕێ بده و له پاسه‌كه وه‌ره خواره‌وه، بڕۆ و كارمان به تۆ نییه".
شه‌هید خوشابا سه‌یری چاوی برا و هه‌ڤاڵان و هاوخاك و وه‌ته‌نی خۆی كرد له بارزانییه ده‌ستگیركراوه‌كان، كه به ده‌یان ساڵ به‌یه‌كه‌وه ژیاون و وه‌ڵامی ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كه‌ی دایه‌وه و گوتی:
"نه‌خێر جامانه‌كه‌م فڕێ ناده‌م...".
ئه‌ویش پێی گوت:
"جامانه‌كه‌ت فڕێ ناده‌ی! كه‌واته له ئۆتۆمبیله‌كه نایه‌یته خواره‌وه و هه‌مان حوكمی ئه‌وان به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنین، تۆ مه‌سیحیت چ كارێكت به ئه‌مانه‌یه!".
شه‌هید خوشابا وه‌ڵامی ئه‌فسه‌ری عێراقی به‌عسی دایه‌وه و گوتی:
"له خۆشی و ناخۆشیدا به‌یه‌كه‌وه بووین، ئێستاش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌بین.. به‌ڵێ جامانه‌كه‌م فڕێ ناده‌م، هه‌ر له‌سه‌ر سه‌رم ده‌مێنێ".
خوالێخۆشبوو خوشابا یوخه‌نا ده‌ستگیر كرا و دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه بارزانییه‌كانی له هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالدا شه‌هید بوو.
شەهيد خوشابا قبوڵی نەبوو جامانه‌كه‌ی فڕێ بدات، قبووڵی نەبوو شەرەفی لە لايەن ئەفسەرێكی بەعسی نەفس نزمه‌وه بريندار بكرێت، شەهيد خوشابا قبووڵی بوو بمرێ و شەهيد بێت لەگه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌گه‌ڵیان ژیاوه... تەنها له‌و كاته قبووڵی بوو جامانەكەی لێ وه‌ربگرن، كه ببێتە كفنی خۆی.
له كۆتایی بەسەرھاتەكەدا ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:
"ئەمە ژياني ئێمەيە.. ئەمە واقيعمانە.. ئەمە بارزانە.. ئەمە كوردستانە".
H.B
